Duration 57:49

ڕادیۆ دیالۆگ نەزەند بەگیخانی Kenya

Published 13 Nov 2021

وتووێژی ڕادیۆ دیالۆگ لەگەڵ بەڕێز د. نەزەند بەگیخانی دکتۆر نەزەند بەگیخانی، شاعیر و ئەکادیمیستە، تایبەتمەندە لە بواری جێندەر و لە زانکۆی سۆربۆنی فڕەنسی خوێندنی باڵای تەواو کردووە نامەی دکتۆراکەی تایبەت بووە بە "وێنای ژنی کورد لەناو ئەدەبیاتی ئەوروپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم" کە لە ساڵی ١٩٩٧ پێشکەشی کردووە و بە پلەی شەرەفی مەزن وەرگیراوە. دوای ماوەیەک کارکردن لە مەڵبەندی رۆشنبیری کوردی لە لەندەن و دواتر لە بی بی سی، ماوەی ١٢ ساڵ لە زانکۆی بریستل وەک توێژەری باڵا لە بواری جێندەر کاری کردووە، ئێستاش ئەندامی شەرەفە لەهەمان زانکۆ. لە ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی ئەکادیمیی ڤینسنت رایتی بەریتانی-فڕەنسی لە لایەن زانکۆی بەناوبانگی فڕەنسی سیانسپۆ وە پێبەخشراوە و لەوکاتەوە وەک پرۆفیسۆری میوان لە زانکۆی ناوبراو و سکولی پاریس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کار دەکات. وەک پسپۆر لە بواری جێندەر، هاوکاریی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی کردووە لە بواری خوێندنی باڵا و جێندەر و دەستپێشخەربووە لە دروستکردنی هۆشیاریی جێندەری لە زانکۆکانی کوردستان و دامەزراندنی سەنتەرەکانی جێندەر بۆ داخیلکردنی چەمکی جێندەر بە مەنهەجی خوێندن. د. بەگیخانی خاوەنی چەندان کتێب و دیوانی شیعرییە بە زمانانی کوردی و ئینگلیزی و فڕەنسی. وەک شاعیر و کەسایەتییەکی کاریگەر لە ساڵی ٢٠٠٠ خەڵاتی ئێما هەمفری بەریتانی و لە ساڵی ٢٠١٢ ش خەلاتی شیعری فێمینەی فڕەنسی سیمۆن لاندری پێیبەخشراوە. شایانی باسە د. بەگیخانی لە ماوەی نێوان ٢٠٠٩ -٢٠١٣ سەرنووسەری مانگنامەی لومۆند دیپلۆماتیک بووە. هەروەها ئەندامی بۆردی ئەنستیوتی کوردیی پاریسیشە. بێبەریبوون لە شوناس و زمانی دایک وەک کورد، یەکێکە لە خەمە گەورەکانی د. بەگیخانی. هەموومان لە بیرمانە کە لە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ساڵی ٢٠١٩ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ کۆنگرە داوای بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی لە ئێران کرد و رایگەیان کە " ئەگەر دەسەلاتدارانی ئێرانی نیەتییان پاکە، با زمانی کوردی لە تەک زمانی فارسی بە فەرمی بناسێنن و داخیلی سیستەمی پەروەردەی بکەن". لەم چاوپێکەوتنەدا ئێمە رۆشنایی دەخەینە سەر ئەم بوارە فرەرەهەندانە و باس لە وێنای ژنی کورد لە ئەدەبیات و میدیا و خەیاڵی رۆژئاوایی دەکەین. لایەنێکی گفتوکۆکەش تایبەت دەبێت بە شیعر و گرفتی شوناسی کولتوری و کێشەی نووسین بە زمانانی بێگانە. 12 November 2021 Spain

Category

Show more

Comments - 0